![]() |
---|
رۆبەرت عابدی و هاریکارەکانی کۆمپانیایی بەرپرسیارێتی سنووردار
ڤیزای ئی بی -٣ گرێبەستی پێشەکی؛ ئامادەکاری و داواکاری
ڤیزای ئی بی-٣ چییه؟
پڕۆگرامی كۆچبه‌ری ئی بی-٣ پڕۆسه‌یه‌كی یاسایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی- ئیقامه‌ی دائیمی و گرین كارت.دوای پێداچوونه‌وه به داواكارییه‌كه‌ت، ئۆفیسی كۆچبه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ( ) نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی و گرین كارت ده‌به‌خشێ به داواكار و سه‌رجه‌م و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و دواتر پاسپۆڕتی ئه‌مریكی به‌ده‌ستده‌هێنن.هه‌نووكه ئه‌و پڕۆگرامه باشترین ڕێگایه بۆ كۆچبه‌ران، كه پێویست به وه‌به‌رهێنان ناكات، وه پێویست به به‌ده‌ستهێنانی پڕۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی ناكات( نموونه تۆیفل و ئایڵتس).لە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه هەلی به‌ده‌ستهێنانی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی- ئیقامه‌ی دائیمی و گرین كارت دێتە ئاراوە لە ئەنجامی کورتهێنان لە هێزی کاردا، کە ئەمەش لە قازانجی خێراکردنی پرۆسەی داواکارییەکەیە.
گرینگ‌ترین مه‌رجی كۆچكردن بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێگای ڤیزای ئی بی-٣ بریتییه له دۆزینه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی كارێك له‌لایه‌ن خاوه‌نكارێكی باوه‌ڕپێكراو و دانپیانراو و كه په‌سه‌ند كرابێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئۆفیسی كۆچ و كۆچبه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. بۆ داواكار هیچ مه‌رجێكی وه‌ك خوێندنی باڵا و ته‌مه‌ن و ماڵ و موڵك و وه‌به‌رهێنان له ئارادانییه.
بفه‌رموون له خواره‌وه سوود و قازانجی تایبه‌ت به كۆچكردن بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێگای ڤیزای ئی بی-٣:
پێویستت به بڕوانامه‌ی زمانی ئینگلیزی نییه
پێویستت به بڕوانامه‌ی زانكۆ و خوێندنی باڵا نییه
پێویستت به شاره‌زایی و ئه‌زموونی كاری پێشووترنییه
پێویستت به وه‌به‌رهێنان نییه
ته‌مه‌ن كێشه‌یه‌ك نییه
باری ئابووری مه‌رجنییه
چانسی سه‌ركه‌وتن و زۆر به‌رزه
كاروبار و ڕێوشوێنی داواكارییه‌كه زۆر خێرایه
به‌ده‌ستهێنانی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی- ئیقامه‌ی دائیمی و گرین كارت بۆ خۆت و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت
به‌ده‌ستهێنانی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی- ئیقامه‌ی دائیمی و پاسپۆڕتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ خۆت و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت
كۆچكردن بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به ده‌ستهێنانی كار به‌دڵناییه‌وه له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كی گونجاو
یه‌ك ساڵ كاركردن داواكراوه له داواكار واته بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت به‌رده‌وام بیت له كاره‌كه‌ت
پاش یه‌ك ساڵ كاركردن پێویست ناكات كه له كاره‌كه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ هه‌مان خاوه‌ن كار، واته دوای یه‌ك ساڵ ده‌توانی ئه‌و كاره به جێبهێڵیت
له ڕێگای ڤیزای ئی بی-٣ تۆ ده‌توانی كه‌ڵك وه‌ربگری له‌سه‌رجه‌م كه‌ڵك و سوود و خزمه‌تگووزارییانه‌ی كه حكومه‌تی فیدڕاڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فه‌راهه‌می ده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی كه نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی- ئیقامه‌ی دائیمییان هه‌یه
تۆ ده‌توانی بارمته‌ی خانووبه‌ره- ڕه‌هنی عه‌قاری وه‌ربگریت
خۆت و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت ده‌توانن له خوێندگا و قوتابخانه‌و زانكۆ و كۆلێجه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بخوێنن وه‌ك كه‌سێك كه نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی- ئیقامه‌ی دائیمی هه‌یه، نه‌وه‌كو وه‌ك خوێندكارێكی نێوده‌وڵه‌تی- كه‌واته كرێی خوێندنه‌كه‌ت زۆر هه‌رزان ده‌بێت هه‌روه‌ها ده‌توانی كۆمه‌ك به‌ده‌ستبهێنیت بۆ خوێندنه‌كه‌ت
خۆت و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت ده‌توانن حسابی بانكی و ئۆتۆمۆبیل به قیست وه‌ربگرن، بیمه‌ی ته‌ندروستی و خانوو به‌ده‌ستبهێنن
پێویست ناكات پاره و دراوی وڵاته‌كه‌ت بهێنیت چونكه تۆ لێره دۆلاری ئه‌مریكی به‌ده‌ستده‌هێنیت
گرینگ‌ترین مه‌رجی ڤیزای ئی بی-٣ بریتیه له بهدهستهیێنانی هه‌لی كار له‌لایه‌ن خاوه‌نكارێكی باوه‌ڕپێكراو دانپیانراو و له‌بار و گۆنجاو
ئێمه به خۆشحاڵیه‌وه باسی ده‌كه‌ین له ئۆفیسی پارێزهرایهتییهكهمان په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه و پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتووترین و پڕۆفیشناڵترین كۆمپانیای كاری دانپیانراو باوه‌ڕپێكراو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه چه‌ند هه‌لی كاری دیاریكراوی فه‌راهه‌مده‌كه‌ن كه مه‌رجه‌كانی پهسهندكرندن له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئۆفیسی كۆچ و كۆچبه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تێدایه بۆ كۆچكردن بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای ڤیزای ئی بی-٣ كاركردن.
به‌هۆی خواستی به‌دواداچوون و سه‌ركه‌وتنمان و كاركردنمانه له‌گه‌ڵ باشترین ئاژانسی كاركردن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه تایبه‌ت كارده‌كات له‌گه‌ڵ ئۆفیسی پارێزه‌رایه‌تی ئێمه، به‌مدواییانه ئاژانسی تر له كه‌نه‌دا، وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای ئه‌وروپاوه له هه‌وڵدان كه سه‌رنجی خه‌ڵك ڕابكێشن به ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك بورگه‌ر كینگ و پیزا ههت و كۆمپانیایی هاوشێوه‌ی. بۆیه پێویسته وریابیت له‌وجۆره ڕاگه‌یه‌ندراوانه كه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌كرێت كه پارێزهرنین و ئیدعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆفیسی پارێزه‌رایه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و گه‌ره‌نتی له سه‌دا سه‌دی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن، ئه‌وانه بانگه‌شه‌ی ناڕاستن. بۆیه پئویسته وریابیت له هه‌ر په‌یوه‌ندیكردنێك له‌گه‌ڵیاندا، ته‌نها له كاتی دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار له‌لایه‌ن خاوه‌ن كارێكی باوه‌رپێكراودا پڕۆسه‌ی داواكاری ڤیزای ئی بی -٣ ده‌ستپێبكه.
خزمه‌تگوزاریه بێ وێنه و دانسقهكهمان
له ئێستادا ١٢٠ هه‌لی كار فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین له ١٥ شاره سه‌ره‌كی و گه‌وره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك نیویۆرك، مه‌یامی، هیوستن، ئۆستن و داڵاس له ته‌كساس، ساكرهمانتۆ و بهیكهرسفیڵد و سینتڕال ڤالی و سانفراسیسكۆ و لۆس ئه‌نجلس له كالیفۆرنیا. تکایە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکە.
ئێمە نوسینگەی پارێزەرایەتی کۆچبەرانین بە خزمەتگوزاری تەواوەوە لە کالیفۆرنیا، کە بارەگای سەرەکی ئۆفیسەکانمان لە شاری سانفرانسیسکۆ و سیلیکۆن ڤالییە، لەگەڵ ئەزموونێکی ڕادەبەرز لە خزمەتگوزاری بۆ تاکەکەس و دامەزراوە نێودەوڵەتییە گەشتکەرەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی گرین کارت (نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی) لە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئۆفیس:
ناونیشان:
تەلەفۆن: